ترافیک
4 هه‌ڵه‌ زیان به‌گێڕی‌ ئۆتۆماتیكی ده‌گه‌یه‌نێت
 ئاڕاستە

به‌كارهێنانی گێڕی‌ ئۆتۆماتیكی هاوكاری‌ كردووه‌ له‌ئاسانكاری شۆفێری‌ له‌شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كاندا، ئه‌وه‌ی‌ خراپه‌ تێچووی‌ چاككردنی زۆره‌ و ده‌بێ ئاودێری بكرێت و بپارێزرێت به‌لاَم هه‌ندێ له‌شۆفێران هه‌ندێ هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن كه‌زیان به‌ئۆتۆمبیله‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت و گرفت و كێشه‌ رووبه‌رووی‌ گێڕه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌، له‌وانه‌ش: 

1- گۆڕینی گێره‌كان به‌بێ وه‌ستان: هه‌ندێ له‌شۆفێران گێره‌كه‌ له‌ D ده‌گۆڕن بۆ R یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ به‌ته‌واوی بوه‌ستن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌ و زیان به‌گێڕه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت و خێرا داده‌خورێت و تێك ده‌چێت. 

2- هاتنه‌خواره‌وه‌ به‌به‌رزاییه‌كاندا له‌سه‌ر گێری‌ N: ئه‌مه‌ش بۆ كه‌متر سه‌رفبونی سوته‌مه‌نییه‌ به‌لاَم ئه‌مه‌ مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌متوانایی كۆنترۆڵكردنی ئۆتۆمبیله‌كه‌ و له‌كاتی هه‌نگاوه‌ به‌په‌له‌كاندا ره‌نگه‌ شۆفێر نه‌توانێ به‌هانای‌ دۆخه‌كه‌وه‌ بچێت.

3- به‌رده‌وام به‌كارهێنانی N به‌تایبه‌ت له‌قه‌ره‌باڵغیدا و زوو زوو گۆڕینی له‌ D بۆ N و گێراندنه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ش زیان به‌گێره‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت. 

4- كاتێ له‌سه‌ر N ده‌بێت، هه‌ندێ شۆفێر پێ به‌به‌نزیندا ده‌نێت تا بزانێ توانای‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ چه‌نده‌ یان ده‌نگی چۆن ده‌بێت ئه‌مه‌ش زیان به‌گێره‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.
 
674 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/24/2021 12:41:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ