هەواڵ
دەستپێکردنی دابەشکردنی موچەی راگەیاند
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دەستپێکردنی دابەشکردنی موچەی راگەیاند کە ڕۆژی شەممە (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١)، موچەی مانگی ٩ی وەزارەتی تەندروستی بە ڕێژەی %١٠٠دابەش دەکرێت.

 

پێشتریش نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو "ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی خۆیدا رەزامەندیی لەسەر رەوانەکردنی ٢٠٠ ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوە".

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا ئەوەشی خستەڕوو "رێكارە كارگێڕییەكان تەواو بكرێت، پارەكە هاوشێوەی دوو مانگی پێشووتر دەنێردرێت، كە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بنێردرێت".

بەگوێرەی زانیاریەكانی(ئاڕاستە) لە دوای وەزارەتی تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80 و  ناوخۆو دارایی دابەشدەكرێت.

جێكەی باسە، ئەمە سێهەم مانگە لەسەر یەک بەهۆی ناردنی مانگانەی ٢٠٠ ملیار دینارەوە لە بەغداوە، حکومەتی هەرێم دەتوانێت مووچە بەبێ لێبڕین بدات.

1439 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/23/2021 2:19:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ