هەواڵ
پێشنیارێکی نوێ لەبارەی نرخی دۆلار دەدرێتە بانکی ناوەندی عێراق
 ئاڕاستە
ئەندامێکى لیژنى دارایى لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى عێراق لەمساڵدا دڵنیایى دەدات لەبارەى نرخى دۆلاریش لە ساڵانى داهاتودا، پیشنیارێک ئاراستەى بانکى ناوەندى عێراق دەکات.

ناجى سەعیدى، ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوینەرانى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، موچەى فەرمانبەران لە بودجەى ئەمساڵدا گرەنتى کراوە و هیچ مەترسیەکى لەسەر نیە، لەهەمانکاتدا هیچ کورتهێنانێک لە بودجەدا نیە  بە پێچەوانەوە پارەى زیاتر هەیە لەوەى لە بودجەدا دیاریکراوە، بۆیە پێویستە ئەو پارە زیادەیە لە سەرەموچە و بەرزەموچەى فەرمانبەرندا خەرج بکرێت.

سەبارەت بە نرخى دۆلاریش ئەو ئەندامەى ئەنجومەى نوێنەرانى عێراق لەگەڵ جەختکردنەوە لەوەى ئەو پرسە پەیوەندى بە ئەنجومەنى نوێنەرانەوە نیە، لەهەمان کاتدا رایگەیاند، ئەگەر بانکى ناوەندى شکست بهێنێت لە سیاسەتى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار، پێویستە لە ساڵانى داهاتوودا گۆڕانکارى لە نرخى دۆلاردا بکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ نرخى پێشووى.

سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ وەزارەتی دارایی بە پشتیوانی بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار ڕاگەیاند و نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٢٠ هەزار دینارەوە بۆ ١٤٦ هەزار دینار لە بودجەدا چەسپێنرا.
1542 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2021 7:43:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ