هەواڵ
راگە‌یە‌ندراوێك لە‌ قوباد تاڵە‌بانییە‌وە‌ سە‌بارە‌ت بە‌ تیرۆركردنی شوكری سە‌رحە‌د
 ئاڕاستە

ئەمرۆ لەشاری‌ سلێمانی شوکری سەرحەد کادری پەکەکە تێرۆرکرا، لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی جێگری‌ سەرۆکی ئەنجومەنی‌ وەزیران راگەیەنراوێکی بلاوکردەوە کەئەمە دەقەکەیەتی: 

بە‌توندی ئیدانە‌ی تیرۆر كردنی (شوكری سە‌رحە‌د) دە‌كە‌م، كە‌ ئە‌مڕۆ ھە‌ینی ١٧/٩‌، لە‌ سلێمانی تیرۆر كرا.

داوا لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان دە‌كە‌م؛ شە‌و و رۆژ بخە‌نە‌ سە‌ر یە‌ك لە‌پێناو دە‌ستگیركردنی تاوانباران و رادە‌ستكردنیان بە‌ دادگا بۆ ئە‌وە‌ی سزای یاسایی خۆیان وە‌ربگرن.

ھە‌ر لێرە‌شەوە رایدە‌گە‌یە‌نین؛ كە‌ سلێمانی شاری ئارامی و سە‌قامگیرییە‌ بۆ ھە‌مووان، و ھە‌موو كە‌سێكیش دە‌توانێت لە‌ ژێر سایە‌ی ئارامی و ئاسایشی ئە‌م شارە‌ ژیانی خۆی گوزە‌ر بكات بێ ھیچ جیاوازییە‌ك.


307 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/17/2021 12:42:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ