ترافیک
له‌كاتی تێپه‌ڕبون به‌لای‌ بارهه‌ڵگره‌كاندا ڕەچاوی ئەمە بکە
 ئاڕاستە

شۆفێری‌ له‌پاڵ بارهه‌ڵگره‌كاندا شتێكی‌ ئاسایی نیه‌ و هۆكاری‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ رووداوه‌كانی هاتوچۆیه‌، بۆیه‌ چه‌ندین هه‌نگاو هه‌ن كه‌ده‌بێ بیگریته‌ به‌ر له‌كاتی شۆفێری و تێپه‌ربوون له‌پاڵ ئۆتۆمبیله‌ بارهه‌ڵگره‌كاندا.

له‌وانه‌ش: 
1-ناوچه‌ی‌ كوێر: ده‌بێ بزانیت ناوچه‌ی‌ كوێر له‌ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگردا به‌جۆرێكه‌ كه‌له‌ئاوێنه‌كانییه‌وه‌ جوان ده‌رناكه‌وێت ئه‌مه‌ش زۆر مه‌ترسیداره‌ بۆ شۆفێرانی ئۆتۆمبیلی ئاسایی. بۆیه‌ ده‌بێ شۆفێرانی ئۆتۆمبیله‌كانی تر خۆیانی لێ بپارێزن.

2-تێپه‌ڕین له‌لای‌ راسته‌وه‌: چونكه‌ ره‌نگه‌ له‌هه‌ر كاتێكدا بێت ئاراسته‌ی‌ تێپه‌رینی بگۆڕێت و ئه‌مه‌ش توشی‌ چه‌ندین گرفت و روداو ده‌بێت. بۆیه‌ له‌كاتی تێپه‌ڕینیش له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه‌ لایت بۆ شۆفێره‌كه‌ لێ بده‌یت ئاگاداری بكه‌یته‌وه‌ پاشان تێپه‌ڕیت. 

3- فول لایت یان لایتی تیژ رێگری‌ له‌شۆفێری‌ بارهه‌ڵگر ده‌كات كه‌شوێنی‌ تۆ له‌پشتیه‌وه‌ ده‌ستنیشان بكات به‌وشێوه‌یه‌ ده‌كه‌ویته‌ به‌ر مه‌ترسی جوڵه‌ و ئاراسته‌گۆرینی له‌ناكاوه‌وه‌.
 
353 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/17/2021 10:48:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ