تەندروستی
گیراوه‌یه‌كی‌ سروشتی بۆ چاره‌سه‌ری‌ گرفتی‌ جومگه‌كان
 ئاڕاسته‌: بانه‌ عه‌بدوڵا

كاتێ ته‌مه‌نمان به‌سالاَ ده‌چێت و پیر ده‌بین له‌شولارمان نه‌رم ده‌بێ و ئازارمان زۆر ده‌بێ هه‌ندێ كه‌س به‌كاریگه‌ریی ئه‌م گرفتانه‌ و به‌چه‌ندین هۆكار توشی‌ گرفتی‌ داخورانی كركراگه‌ی‌ جومگه‌ی‌ ئه‌ژنۆ ده‌بنه‌وه‌. 
لێره‌دا باشترین گیراوه‌ ده‌خه‌ینه‌روو بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و گرفته‌: 

پێكهاته‌كانی : 
1 كوپ شۆفان 
1 كه‌وچك دارچینی هاڕاو 
2 كه‌وچك هاڕاوی جیلاتین
1 كوپ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ 
8 پارچه‌ باده‌م
1 كه‌وچك هه‌نگوین 
ئاو

سه‌ره‌تا بۆ 10 ده‌قیقه‌ شۆفان بكوڵێنه‌، كه‌ساردبۆوه‌ ئاوی پرته‌قاڵ و باده‌م و دارچینی و جه‌لاتین و هه‌نگوین، بیده‌ له‌خه‌لاَته‌.
ئه‌م گیراوه‌یه‌ به‌یانیان بخۆره‌وه‌ و له‌سه‌لاجه‌ دایبنێ و دووه‌م جار له‌ژه‌می نیوه‌رۆدا بیخۆره‌وه‌.

ئه‌مه‌ش تا ماوه‌ی‌ 15 رۆژ به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ری.

292 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/17/2021 10:45:33 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ