تەندروستی
ئاوخواردنه‌وه‌ له‌سه‌رسكی ناشتا 17 نه‌خۆشی چاره‌سه‌ر ده‌كات
 ئاڕاستە

ئاو هه‌مووكات ناسراوه‌ به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ گرنگی ژیانی مرۆڤایه‌تی وپێویستییه‌كی‌ گرنگی له‌ش. 

له‌مڕوانگه‌یه‌وه‌ زانراوه‌ كه‌له‌شی‌ مرۆڤ 55 بۆ 60% ی ئاوه‌. كه‌سێكی ئاسایی ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی‌ 7 مانگ بژی ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ 1 كه‌وچك له‌هه‌ر جۆره‌ خۆراكێك به‌لاَم ناتوانێ 3 رۆژ زیاتر به‌بێ ئاو بژی.

ئاو رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له‌چالاككردنی ئه‌ركه‌كانی نێو له‌ش له‌سوڕانه‌وه‌ی‌ خوێن، هه‌ناسه‌دان، كۆئه‌ندامی ده‌مار، میتابۆلیزم، گرفته‌كانی پێست وجوانی ده‌ركه‌وتنی.

ئاو به‌سووده‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ماده‌ ژه‌هره‌كان له‌له‌ش له‌رێی‌ گورچیله‌وه‌ ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی‌ زۆریش بخۆیته‌وه‌ ره‌نگه‌ زیان به‌گورچیله‌كانت بگه‌یه‌نێت به‌وپێیه‌ی‌ ناتوانێ وه‌ك پێویست كاره‌كانی به‌جێ بگه‌یه‌نێت بۆیه‌ باشتره‌ لانیكه‌م رۆژانه‌ 12 په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه‌.

لێره‌دا لیستی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ ده‌خه‌ینه‌روو ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ له‌سه‌ر سكی ناشتا ئاو بخۆیته‌وه‌ به‌م جۆره‌ له‌مانه‌ ده‌پارێزرێیت:

سه‌رئێشه‌، ئازاری‌ گشتی له‌ش، سستمی دڵ، ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ لێدانی دڵ، چه‌وری‌ خوێن، گرفته‌كانی بۆری میز و گورچیله‌، رشانه‌وه‌، سكچون، شه‌كره‌، گرفته‌كانی چاو، گرفتی‌ گوێ، لوت، قوڕگ، نه‌خۆشی‌ سیل، نه‌خۆشی‌ ره‌حم، گرفتی‌ سوڕی‌ خوێن، هه‌وكردنی قه‌سه‌بات.
 
407 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/17/2021 10:42:31 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ