تەندروستی
به‌رێجیمی نیسك به‌ 3 رۆژ كێش دابه‌زێنه‌
 ئاڕاستە

نیسك له‌رووه‌كه‌ گرنگه‌كانه‌ كه‌به‌هایه‌كی خۆراكی گرنگی هه‌یه‌ به‌هۆی‌ بونی رێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ پرۆتین و ڤیتامین و ریشاڵ و كانزاكان و ئاسن، به‌خوارده‌مه‌نییه‌كی جێگره‌وه‌ی‌ گۆشت داده‌نرێت.
هه‌ر كوپێك نیسك 35%ی پێداویستییه‌كانی له‌ش له‌ئاسن دابین ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ گرفتی كه‌م خوێنییان هه‌یه‌ سه‌رباری‌ كه‌می ئاسن له‌له‌شیاندا، هاوكات رێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ كالیسیۆمی تێدایه‌ كه‌هاوكاره‌ له‌بنیاتنانی ئێسك و پاراستنی له‌نه‌رمبونی ئێسكدا.

له‌سوده‌كانی‌ نیسك بۆ رێجیم: 

1. هاوكاری‌ گه‌ده‌ ده‌كات له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مژینی كۆلیسترۆڵ.
2. نیسك رێژه‌یه‌كی‌ باش ده‌دات له‌پرۆتینی پێویست بۆ پێدانی هه‌ستی تێربوون.
3. نیسك ووزه‌ی‌ له‌ش نوێ ده‌كاته‌وه‌ و گه‌رمت ده‌كاته‌وه‌.
4. سه‌رباری‌ سوده‌كانی، ده‌بێته‌ هۆی‌ ئاوساوی، واده‌كات توشبوانی قۆڵۆن ئاگاداری‌ بن بۆ ئه‌وه‌ش باشتره‌ نیسك بخه‌یته‌ نێو زیره‌وه‌ بۆ نه‌هێشتنی قه‌تیسبونی غازه‌كان.
5. رێژه‌ی‌ پرۆتینی نێو مه‌ودا به‌رده‌وامه‌كان ده‌بێته‌ هۆی‌ ماندووكردنی له‌ش بۆیه‌ نیسك و ریشاڵی‌ نێو سه‌وزه‌ و میوه‌ تێكه‌ڵ بكه‌.
6. ئه‌گه‌ر گرفتی‌ گورچیله‌ت هه‌یه‌ راوێژ به‌پزیشكه‌كه‌ت بكه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ نیسك بخۆیت چونكه‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ پرۆتینی تێدایه‌ كه‌مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر گورچیله‌.
7. به‌رده‌وام مه‌به‌ له‌رێجیمی نیسك ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد به‌ئازاری‌ زۆر له‌گه‌ده‌ و سك.

ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ ئه‌نجامی بده‌یت هه‌ر ژه‌مێك 3 كوپ نیسك بخۆیت.
له‌سه‌ر نانی به‌یانی كه‌مێك هێلكه‌ و نیسك بخۆیت.
له‌ژه‌می نانی نیوه‌ڕۆدا: ره‌نگه‌ حه‌ز بكه‌یت نیسك بخۆیت له‌گه‌ڵ كه‌مێك مه‌عكه‌رۆنی و برنج دا.
له‌ژه‌می ئێواره‌دا: باشترین شت ئه‌وه‌یه‌ زه‌لاَته‌ی‌ نیسك بخۆیت.
 
403 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/17/2021 10:29:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ