تەندروستی
به‌مانه‌ كۆلیسترۆڵ دابه‌زێنه‌
 ئاڕاستە

هه‌ندێ كه‌س حه‌ز به‌خۆراكه‌ چه‌وره‌كان ده‌كات و زۆر سه‌ری‌ تێ ده‌كه‌ن به‌لاَم نازانن چ كاریگه‌رییه‌كی خراپی ده‌بێ له‌سه‌ریان به‌تایبه‌ت به‌رێژه‌ی‌ كۆلیسترۆڵه‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ كه‌توشی‌ گرفتی‌ ته‌ندروستی ده‌كات.

شاره‌زایانی بواری‌ خۆراكی رێنمایی ده‌ده‌ن به‌ئاگاداربون له‌و سستمه‌ خۆراكیه‌ی‌ په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و خۆبه‌دوورگرتن له‌خۆراكه‌ چه‌وره‌كان به‌هۆی‌ كاریگه‌ری‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ كۆلیسترۆڵه‌وه‌ له‌خوێندا كه‌توشی‌ گرفتی‌ ته‌ندروستی مه‌ترسیداریان ده‌كات.

ده‌بێ خۆ به‌دووربگریت له‌خۆراكه‌ ناته‌ندروسته‌كانی وه‌ك بیتزا و بێرگه‌ر هاوكات مرۆڤ پێویستی به‌چه‌وری‌ ته‌ندروستی وه‌ك ئه‌ڤۆكادۆ و گوێزی هینده‌.

ئه‌گه‌ر راهاتوویت له‌سه‌ر خواردنی گۆشت به‌شێوه‌یه‌كی‌ رۆژانه‌ ده‌بێ هه‌وڵ بده‌یت سستمی خۆراكیت جۆراوجۆر بێت و ماسی و مریشك بخۆیت.

ده‌زانین كه‌كالیسیۆم چه‌ندین سودی هه‌یه‌ بۆ له‌ش و ته‌ندروستی ئێسك و خانه‌كانی مێشك به‌تایبه‌تی، هاوكاریش ده‌كات له‌دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵ بۆیه‌ پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن به‌خواردنی سپێناخ و هێلكه‌ وشیر.

سه‌رباری‌ ئه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی‌ كۆلیسترۆڵیان به‌رزه‌ ده‌بێ خۆ به‌دووربگرن له‌شیرینی و هه‌ویره‌مه‌نی، و شه‌كر، له‌جیاتی ئه‌وه‌ وه‌رزش بكه‌ن و خۆیان بپارێزن له‌دڵه‌راوكێ.

پێچه‌وانه‌ی‌ بۆچوونی زۆرێك كه‌س، ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌چه‌ره‌س ماده‌ی‌ (ستیرۆل)ی‌ تێدایه‌ كه‌هاوكاره‌ له‌دابه‌زاندنی رێژه‌ی‌ كۆلیسترۆڵ له‌له‌شدا بۆیه‌ پێویسته‌ وبه‌سووده‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ رۆژانه‌ بخورێت.

359 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/17/2021 10:26:29 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ