تەندروستی
شه‌وانه‌ بیخۆره‌وه‌ و رۆژانه‌ كێش دابه‌زێنه‌
 ئاڕاستە

هه‌نگوین پێكهاته‌یه‌كی‌ گرنگ و سروشتییه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێشی‌ زیاده‌ هاوكات هه‌رزان و به‌رده‌سته‌ و به‌سوودیشه‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ. 
ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌هه‌نگوین به‌سووده‌ بۆ باشتركردنی میتابۆلیزم.
دارچینیش به‌سووده‌ بۆ سوتاندنی چه‌وری‌ زیاده‌ له‌شه‌ودا به‌جۆرێك ره‌نگه‌ به‌یانیه‌كه‌ی‌ كه‌هه‌ستایت خۆت سه‌رسام بیت چۆن هێنده‌ كێشت دابه‌زیوه‌.
ئه‌م سودانه‌ی‌ هه‌نگوین و دارچینی وایكردووه‌ ببێته‌ باشترین گیراوه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش و باشتركردنی هه‌رس و دڵ. 

لێره‌دا گیراوه‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌روو : 

200 ملیلیتر ئاو 
نیو كه‌وچك هاڕاوی دارچینی
1 كه‌وچك هه‌نگوین
سه‌ره‌تا ئاوه‌كه‌ بكوڵێنه‌ و دارچینی تێ بكه‌ تا چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك پاشان لایبده‌ با سارد بێته‌وه‌.
دواتر هه‌نگوینی تێ بكه‌ و كه‌سارد بۆوه‌ نیوه‌ی‌ بخۆره‌وه‌ به‌ر له‌نیو سه‌عات له‌وه‌ی‌ بچیت بخه‌ویت. 

به‌م جۆره‌ له‌شت پاك ده‌بێته‌وه‌ له‌میكرۆب و مشه‌خۆره‌كان و میتابۆلیزم و هه‌رس خێراتر ده‌بێت و كێشت به‌ئاسانی داده‌به‌زێت.
 
281 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/17/2021 10:23:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ