هونەر
حەبە ماوە بەسەرچوەکانی دایکی دەکاتە کاری‌ هونەریی
 ئاڕاستە

دوای‌ ئەوەی‌ بەهۆی‌ نەخۆشی شێرپەنجەوە دایکی هونەرمەندێکی میسری بەناوی ئەمەل صەلاح کۆچی دوایی دەکات، ئەو ژنە لەکارێکی هونەرییدا ئەو جۆرە حەبانەی‌ دایکی کەئێستا ماوەی‌ بەکارهێنانیان بەسەرچووە، دەکاتە تابلۆی‌ جیاواز. 

پرۆژەکەی‌ بەناوی موزیک دەرمانی منەیە و تێدا حەبەکانی دایکی و پسوڵەی‌ پزیشکەکانی لەگەڵ داناوە، وەک گوزارشتێک بۆ توڕەبوونی لەوەی‌ ئەو جۆرە دەرمان و حەبانە نەیانتوانیوە چارەسەری‌ دایکی بکەن و لەمردن رزگاری‌ بکەن. 

162 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/17/2021 10:10:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ