هونەر
یەکەم فیلمی رووسی لەبۆشایی ئاسماندا وێنەدەگیرێت
 ئاڕاستە

دوو کەشتیەوانی فەزایی و دوو پسپۆڕی‌ سینەما لەسەرەتای‌ مانگی ئایندەدا دەچێتە وێستگەی‌ فەزایی نێودەوڵەتی بۆ تۆمارکردنی یەکەمین فیلمی فەزایی.

پیشەسازی فیلمی روسی وتی بڕیارە ئەو تیمە روسییە فرۆکەوانێکی فەزایی و دوان لەپسپۆرانی سینەمایی لەخۆبگرێت بۆ وێستگەی‌ فەزایی نێودەوڵەتی لەپێنجی ئۆکتۆبەر لەسەر کەشتی سۆیۆز ئێم ئێس 19. 

 فیلمەکە باسی چیرۆکی کەسێکی سادە دەکات کەپزیشکێک و هیچ پەیوەندییەکی‌ نیە بەفەزاوە و بیری لێ نەکردۆتەوە بەڵام پێشنیاری بۆ دەکرێت بچێتە وێستگەی‌ فەزایی نێودەوڵەتی تا ژیانی کەشتیەوانێکی فەزایی رزگاربکات. 

لەفیلمەکەدا دوو کەشتیەوانە پرۆفێشناڵەکەش دەردەکەون. 

132 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/17/2021 9:48:17 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ