وەرزش
گه‌نجێكی كورد بووه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق
 ئاڕاستە

به‌ به‌ده‌ستهێنانی 58 ده‌نگ، گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق مه‌سعود بووه‌ ئه‌ندامی نوێی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق .

كوڕه‌ كورده‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق له‌ به‌غدا، توانی به‌ زۆرترین ده‌نگ ئه‌ندامێتیی خۆی بۆ چوار ساڵی داهاتووی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق مسۆگه‌ر بكات و وه‌ك ته‌نیا كورد له‌ كابینه‌كه‌ی عه‌دنان درجال به‌شداره‌.

گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق، كوڕی عه‌بدولخالق مه‌سعودی سه‌رۆكی پێشووتری یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراقه‌ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌ وه‌رزشدا.

156 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/17/2021 9:00:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ