هەواڵ
خاتوو شاناز بۆ پێشمەرگە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی: پشت و پەناتان دەبم
 ئاڕاستە

ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ی ئەیلولی 2021، لەدوو دیداری جیادا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك)، پێشوازیكرد لەوەفدێكی هەر دوو لقی سلێمانی و لقی شارباژێر دووكان پێنجوێنی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و وەفدێكی باڵا و لیژنەی سلێمانی كۆمكاری زیندانیانی سیاسی كوردستان.
لەو دیدارانەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد گوێی لەپوختەی پرۆژە و بەرنامەی پێشمەرگە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی لەبارەی بەشداریان لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە گرت، دواتریش تاوتوێی چەند داواكارییەكی تایبەت بە ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی  كرا.
لای خۆیەوە، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەگرنگییەوە پێشوازی لەبەرنامە و داواكاری و خواستەكانی پێشمەرگە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی كرد و رایگەیاند، ئێوە سەرمایەیەكی مرۆیی بەنرخی یەكێتین و جێگەی شانازی میللەتەكەمانن، لەئێستاشدا بێگومان رۆڵتان گرنگ و كاریگەر دەبێت لە هاندانی خەڵك بۆ بەشداریكردنی لە هەڵبژاردن و سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان، دڵنیام لەم قۆناغەشدا تێدەكۆشن و بەشداردەبن لە تۆماركردنی سەركەوتن. 
وتیشی: خەبات و قوربانیدان و تێكۆشانتان جێگەی رێزە، بەدڵنیاییەوە پاڵپشت و پشت و پەناتان دەبم، بەدواداچوونی جدی دەكەم لەسەر كێشە و داواكانتان.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆكرا لەبارەی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی كوردستان و جیاوازیان لەگەڵ بەغدا،لەمڕوەوە ئاماژە بە پێویستی هەمواركردنەوەی یاسای تایبەت بە ژیان و گوزەرانی زیندانیان لەرێگای پێداچوونەوە بە یاسا بەركارەكان لە پەرلەمانی كوردستان كرا.
لەبەرامبەر ئەو پشتیوانییەیدا بۆ خزمەتكردنی پێشمەرگە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی، وەفدی میوان بەخاتوو شاناز-یان راگەیاند كەجێی ئومێدیانە و بەردەوام لەپشتیوانی كردنیان درێغی نەكردوە، هاوكات داواشیان كرد بۆ خواستەكانیان پشتیوان بێت.

155 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/16/2021 9:04:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ