هەواڵ
قەڵغانی پشتیوانی ئاشتی نێودەوڵەتی بەخشرا بە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 16 ی ئەیلولی 2021 ، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك) پێشوازیكرد لەوەفدێكی باڵیۆزانی گەنجان و ژنانی عەرەبی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی دكتۆر ئەمەل كەحلە و وەفدی یاوەری.

لەو دیدارەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئاماژەی كرد "بە بەرنامەی یەكێتی بۆ خزمەتكردن بەگەنجان و ژنان و چین و توێژە جیاوازەكان، بەتایبەت باوەڕی نەگۆڕی یەكێتی بەتواناكانی ژنان و رۆڵبینینیان بەتایبەت لەجومگە سیاسییە هەستیارەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی دا" .

هەروەها وەفدی میوان پیرۆزبایی گرتنەدەستی ئەركی سەرپەرشتیكردنی مەڵبەندی سلێمانییان لەخاتوو شاناز كرد و قەڵغانێكی تایبەتیان پێشكەش كرد كە كۆنگرەی باڵیۆزانی گەنجان و ژنانی عەرەبی نێودەوڵەتی و دامەزراوەی ئەمەل بۆ رێكخستن و توێژینەوە و كاری كۆنگرەكان، دەیبەخشێتە سەد لە كەسایەتییە باشترین و كاریگەرترینەكان لەمیسر و نیشتمانی عەرەب بۆ پشتیوانی ئاشتی نێودەوڵەتی و جیهانی.

هەر لەو دیدارەدا، تاوتوێی شێوازی بەستنی كۆنگرەیەك كرا لەشاری سلێمانی كەپرۆژەیەكی نیشتمانی یە بۆ پێكەوەژیان و ئاشتەوایی لە عێراق و ٢٢ وڵاتی عەرەبی تێیدا بەشداردەبن و بڕیارە لەژێر دروشمی (مرۆڤ بون هاوبەشی لەنیشتمان كۆمان دەكاتەوە) بەڕێوەبچێت.

61 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/16/2021 8:41:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ