هەواڵ
خاتوو شاناز: پێویستە هەر هەڤاڵێك بەرپرسیارێتی سەر شانی لەم هەڵبژاردنەدا بەجێ بگەیەنێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

رۆژی پێنج شەممە ١٦-٩-٢٠٢١، لەبارەگای مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەکێتی و بەرپرسی میحوەری سلێمانی بۆ هەڵمەتی بانگەشە و هەڵبژاردن، لەگەڵ ئەندامانی مەكتەب و ژمارەیەك لە كادیرەكانی مەكتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری لەسنوری سلێمانی كۆبۆوە.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئامادەكاریی و پلانەكانی بەپێی بازنەكانی هەڵبژاردن و شێوازی دابەشكردنی كار و بەرپرسیارێتی كادیرانی لەمیحوەری سلێمانی بۆ روونكردنەوە، هاوكات ئامادەبووانی هاندا كەبەوپەڕی توانایانەوە بێنە مەیدان و كاربكەن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان و كاندیدەكانی، بۆ ئەو مەبەستەش رایگەیاند پێویستە هەر هەڤاڵێك بەرپرسیارێتی سەر شانی لەم هەڵبژاردنەدا بەجێ بگەیەنێت.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەبارەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باسیلەوەكرد یەكێتی لەچوارچێوەی پرەنسیپەكانی خۆی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ئەم هاوپەیمانێتیە سیاسییەی پێكهێناوە، كە بۆ ئەم قۆناغەی سیاسی میللەتەكەمان زەرورەتێكی زۆر پێویست بوو، بۆیە دەبێت كار بكەین بۆ سەرخستنی هاوپەیمانێتییەكەمان،لەم ڕووەوە گرنگی رۆڵبینینی ئەندامانی مەكتەب و سەرجەم كادیرانی یەكێتی لەبانگەشەی هەڵبژاردندا خستەڕوو.
دواتر و لەگفتوگۆیەكی كراوەدا، ئەندامانی مەكتەب و كادیرەكانی مەكتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری، سەرنج و تێبینیەكانی خۆیان بۆ باشتر بەڕێوەبردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن خستەڕوو، لەپێناو سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان.

134 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/16/2021 5:44:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ