هەواڵ
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌ربڕیوه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چەند پرۆژەیەکی تری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پەیجی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ، بلاَویكردۆته‌وه‌: سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە دوو نوسراوی جیادا، ڕەزامەندی داوە بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانەی لای خوارەوە بە بڕی (٤٥٤.٦٢١.٧٠٠) دینار:

- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی بەزەڕوو

- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی سەرکەند

- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی خمانەی شەشۆ

- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی دارەبەن

- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی دەشتی تلێ

- دروستکردنی تەنکی ئاوی خواردنەوەی گوندی بڵخوان

هەروەها تەرخانکردنی گوژمەی (٩٣.٣٧١.٣٧١) دینار، بۆ دروستکردنی قوتابخانەی (٩) پۆلی لە گوندی سەرسوراو لە قەزای پێنجوێن.

163 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/16/2021 3:49:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ