هەواڵ
موختارەکان و لێپرسراوی فەرمانگەکان پشتیوانی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانین
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
لە دوو کۆبونەوەی جیادا ئاوات محەمەد ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ لەگەڵ بەشێک لە موختارەکان و لێپرسراوی فەرمانگەکانی سنوری کۆمیتەی ئازادی سه‌ربه‌مه‌ڵبه‌ندی‌ 1ی‌ ڕێكخستنی‌ سلێمانی‌ كۆبوه‌وه‌.

كۆبونه‌وه‌كه‌ بەمەبەستی ڕونکردنەوەی بەرنامەی هاوپەیمانی کوردستان و باسکردنی گرنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بۆئەم قۆناغەی‌ ئێستا بوو.

لەو کۆبونەوانەدا کە لێپرسراوی کۆمیتەی ئازادی و نوێنەرانی مەکتەبی رێکخستن و مەڵبەندی سلێمانی و( د. نەرمین مەعروفـ ) کاندیدی ژمارە ۳۱ ئامادەبوون، ناوەرۆکی گفتوگۆکان باسكردن بوو لە بەرنامەی هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکان بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد و دەستخستنی مافە رەواکانمان.

ئاوات محەمەد رونیکردەوە کە ئەگەر تیمێکی بەهێز نەنێرینە بەغدا مەترسی زۆر لەسەر ماف و شایستە داراییەکانمان دروست دەبێت، بۆیە دەبێت دەنگ بەو کەسانە بدەین کە درێژەپێدەری هەوڵەکانی کاک قوباد دەبن.

ئاوات محەمەد باسلەوەشکرد کە هاوپەیمانی لەنێوان یەکێتی و گۆڕان لە سودو بەرژەوەندی هەموولایەکمان و بە خزمەت بۆ سنورەکەمان و تەواوی هاوڵاتیان دەشکێتەوە، بۆیە گرنگە بەهەموو لایەک هەوڵ بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان بدەین.

جێگه‌ی‌ باسه‌ بەشداربوانی کۆبونەوەکانیش پشتگیری خۆیان بۆلیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان و كاندیده‌كان دووپاتكرده‌وه‌و به‌گرنگیه‌وه‌ له‌م هاوپه‌یمانیه‌ ده‌ڕوانن.

192 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/16/2021 3:16:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ