هەواڵ
به‌ره‌و شه‌پۆلی چواره‌می‌ كۆرۆناهه‌نگاو ده‌نێین
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق،ڕایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنای تێپه‌ڕاند و پێویسته‌ هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و ڤاكسین وه‌ربگرن.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 16 ی ئه‌یلولی 2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا رێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و مردن به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق دابه‌زیوه‌، به‌ڵام تووشبوونی رۆژانه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی كه‌متر تۆمار ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداریدا، پێویسته‌ پابه‌ند بن به‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین و ته‌واوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی ره‌نگه‌ به‌ره‌و شه‌پۆلی چواره‌م هه‌نگاو بنێین.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو له‌ گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز و زستان، ته‌واوی نه‌خۆشییه‌ ڤایرۆسییه‌كان به‌ربڵاو ده‌بن، كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و نه‌خۆشییه‌كانی سینگ هاوشێوه‌ی كۆرۆنا، بۆیه‌ ده‌بێت له‌م دوو وه‌رزه‌دا خۆپارێزییه‌كان به‌جدی وه‌ربگرین، تاوه‌كو ڤایرۆسه‌كان جۆری خۆیان بۆ كۆرۆنا نه‌گۆڕن.

جێی ئاماژه‌یه‌ تا ئێستا له‌ عێراق (21.631) كه‌س به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، زیاتر له‌ (11) ملیۆن هاووڵاتیش له‌ عێراق، هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌، بۆ پارێزگاری له‌ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌، پێویسته‌ روو له‌ بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌م.

445 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/16/2021 2:31:47 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ