تەندروستی
وەزارەتی تەندروستی ژنانی دووگیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایده‌گه‌ینێت، ژنانی دووگیان دەتوانن ڤاکسینی "فایزەر" لە دوای ٤ مانگ لە دووگیانبوونیان بەکاربھێنن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (ئاڕاسته‌)كه‌وتوه‌ چەند مەرجێکی بۆ ژنانی دووگیان داناوە لە بەکارھێنانی ڤاکسین و رایگەیاندووە، پێویستە جۆری ڤاکسینەکە "فایزەر" بێت و لە دوای ٤ مانگی دوو گیانییەوە بەکاریبھێنن.

ڕاشیگه‌یاندوه‌، ماوەی نێوان ھەردوو دۆزەکەش ٢ ھەفتە بێت، دەشڵێت" پێویستە وەرگرتنی ڤاکسین بە رەزامەندی و بە سەرپەرشتی پزیشکەکان بێت، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پێویست".

جێگه‌ی‌ باسه‌، کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق یەک ملیۆن و ٨٤٧ ھەزار کەسی تێپەڕاندووە و رێژەی چاکبوونەوەش سەروو ٩١%ە .

152 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/16/2021 1:43:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ