هەواڵ
لە ھۆتێل سۆما تەرمێک دۆزرایەوە
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سەعات ١١:٣٠ی پێش نیوەڕۆ، ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە ھۆتێل سۆما لە شەقامی سوڵتان مزەفەر.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سەعات ١١:٣٠ی پێش نیوەڕۆ، ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە ھۆتێل سۆما لە شەقامی سوڵتان مزەفەر، دوای چوونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست و دەست کرا بە لێکۆڵینەوە. 

پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاشکراشیکردووە، دەرکەوتووە کەسێک بەناوی ئەحمد ابراھیم محەمەد، تەمەن ٥٢ ساڵ بەڕەگەز عەرەبە خەڵکی موسڵە لە بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر کاری دەکرد و بە تەنھا لە ھۆتێلی ناوبراو دەژیا و گیانی لەدەستدەداوە.

رونیکردووەتەوە، تەرمەکە رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کراوە بۆ ئەوەی ھۆکاری مردنەکەی بزاندرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

693 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/16/2021 1:11:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ