ئابوری
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نۆ ده‌ست پێده‌كات
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

پێشتر ووته‌ بیژی حكومه‌تی هه‌ێم ڕایگه‌یاندبوو هه‌مو 25ی مانگێك ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین واشبڕیارە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم بکرێت. 

بڕیارە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢١ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم بکرێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (ئاڕاسته‌)ش كه‌وتوه‌ تا كۆتایی  ئەم مانگە مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشده‌کرێت.
لیستی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم وه‌كو دوو مانگی ڕابردوو بەبێ لێبڕین ئاماده‌كراوه‌.

هه‌روه‌ها دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانان له‌ لێدوانێكی رۆنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م پابه‌ندبونه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 جێبه‌جێكردوه‌، ره‌نگه‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود دوای هه‌ڵبژاردن شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2022 سه‌ردانی به‌غدا بكات.

له‌باره‌ی ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا، دارا ره‌شید ئاشكرایكردوه‌" ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ وه‌ك پێشینه‌یه‌كه‌ و مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كرێت بڕیاریشه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ له‌چوارچێوه‌ی پشكی هه‌رێم نیه‌ له‌بودجه‌ی 2021دا چونكه‌ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم په‌یوه‌سته‌ به‌ ته‌واوكردنی ئه‌و كارانه‌ی له‌ نێوان چاودێری دارایی هه‌ردولادا به‌رده‌وامن".

جێگه‌ی باسه‌، ماوه‌ی دو مانگه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ، 200 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ لێبڕین و مانگانه‌ش ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ رۆژانی 24-30 هه‌مو مانگێك ره‌وانه‌كراوه‌.
1518 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/15/2021 4:07:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ