هەواڵ
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی : تووشی چی بووین خوایە؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی له‌ نوسینێكدا ڕایگه‌یاندوه‌" تووشی چی بووین خوایە بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆ نەقەومێ دەبێ بە گشتمانەوە دەنگە بۆ ئەوان خڕ بكەینەوە".

ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی ده‌ڵێت" بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆ نەقەومێ دەبێ بە گشتمانەوە دەنگ  بۆ ئەوان خڕ بكەینەوە نەكا یەكەم نەبن و تووشی شەڕی ناوخۆ بێین!!

باس له‌وه‌شده‌كات"جا ئەوە كاتی خۆی، وەختی یەكەم ھەڵبژاردنی كوردستان لەساڵی ١٩٩٢، كەمپین و مەمپین و شتی وا نەبوو حزبەكان بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردن دەچوونە شایی و ھەڵپەڕكێ و لەوێ ئیشیان لە بووك و زاوا تێكدەدا و ئەگەر سەرچۆپیشیان دەست نەكەوتبێ بەگاوانی رازی دەبوون. یەكێكیان حەماس گرتی و گوتی:

پێشڕەی كورد پارتییە :پەرلەمانن لۆ چییە

ئێستاش دوای سی ساڵ، توركمان گوتەنی: ئینی تاس و  ئینی حەمامە.

بێ یەكەمی ركابەری دوا جارجار شەڕی ناوخۆ دەقەومێ.ئیتر خەرجی ھەڵبژاردنمان  بۆ چییە؟!

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بڵند ئیسماعیل - بەرپرسی لقی 16ی پارتی ڕایگه‌یاندبوو "ئەگەر پارتی هێزی یەكەم نەبێت، شەڕی ناوخۆ دروست دەبێتەوە بۆیە پێویستە پارتی یەكەم بێت"   

417 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/15/2021 3:00:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ