هەواڵ
زانیاری نوێ له‌ باره‌ی دۆسیه‌كه‌ی د میران محەممەده‌وه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی له‌ باره‌ی دۆسیه‌كه‌ی د میران محەممەده‌وه‌ بلأوكرده‌وه‌.

لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێک بڵاو کراوەتەوە گوایە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیردنی د میران محەممەدی ھەڵوەشاندوەتەوە و تۆمەتەکانی رەتکردووەتەوە، بەپێویستمان زانی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بۆ بەرچاوڕوونی ھەموو لایەک بخەینەڕوو:

١_( تۆمەتەکان رەت نەکراونەتەوە  و دۆسییەکە بە ھیچ شێوەیەک دانەخراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگای دەستپاکی بۆتەواو کردنی رێکارە یاساییەکان).

٢- دادگا لەبڕیارەکانیدا سەربەخۆیی تەواوی ھەیە و بەپێی یاسا و بەگوێرەی ئەو سکاڵا و بەڵگانەی دەخرێتە بەردەستی کار دەکات و لەسەر داوای ھیچ کەسێک و لەخۆڕا دۆسیە ناکاتەوە و دۆسیە داناخات.

٣_ یاسا لەسەرووی ھەموو لایەکە و دادگا ئیجرائاتی یاسایی خۆی دەکات بەبێ گوێدانە پلە و پایە.
476 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/15/2021 1:46:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ