هەواڵ
گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ گیانی لەدەستدا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 14 ی ئەیلولی 2021 ، لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا جیاوازدا گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ گیانی لەدەستداو کەێکی تریش بریندار بوو.

عەلی عبدوڵڵا ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ و لەسەر ڕێگای ڕانیە دەربەند نزیک گوندی قوڕەگۆ دوو ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویاندا ، کە ڕوداوی یەکەم ، لە نــێوان ئۆتۆمبێلێکی تەکسی و ماتۆڕسکیلێکدا بوو ، کە لەم ڕووداوەدا شـۆفـێـری مـاتـۆڕسـکیـل بـریـنـدار بـوو ، وە ڕوداوی دووەمیش کە لە نـێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ( بـار داف و ئـۆپـڵ ) ێکدا ڕوویدا ، بەمهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی ئۆپڵەکە گیانی لەدەستدا ".

هاوکات ، شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند"پاش ئەوەی له ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکی ڕانیە - دەربەند لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبیلێکی تایبەت قەمەرە ڕویدا و بەوهۆیەوە شۆفێری ئۆپڵەکە گیانی لەدەستدا وە هیچ ناسنامەیەکی پێنەبوو، دوای گواستەوەی تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی ڕانیە ، کەمێک پێش ئێستا کەسوکاری پەیدابوو ".

ناوبراو وتیشی "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (هـ ، ڕ ، خ ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠ دانیشتوی قەڵادزێ شۆفێری ئۆتۆمبیلی ئۆپڵـەکە بووە دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە ، و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە".

62 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2021 7:57:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ