هەواڵ
خاتوو شاناز ئیبراهیم: دەستگیرۆیی گەنجێک دەکات و لەکرێى دووکانەکەى خۆش دەبێت
 ئاڕاستە
رۆژی سێ شەممە ١٤-٩-٢٠٢١، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەبەردەوامی پشتیوانییەكانی بۆ گەنجان تاوەكو ببنە خاوەنكار و پرۆژە، بەرلەوەی بچێتەسەر كاروباری رۆژانەی وەك سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك)، لە شەقامی سالم چەند گەنجێكی خاوەنكاری شاری سلێمانی بەسەركردەوە.

لەو بەسەركردنەوەیەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك)، لەوتەیەكیدا لەگەڵ گەنجەكان، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ كاسبكاران و پیشەوەران و گەنجانی خاوەنكار دووپاتكردەوە و رایگەیاند، هەرچی بەمن بكرێت بۆ بەردەوامبوون لەسەر كار و پیشەكەتان، ئەنجامی دەدەم، تا زیاتر پشت بەخۆتان ببەستن و ئەم كارو كاسبیەش ببێتە سەرچاوەیەكی باشتر بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان و گوزەرانتان.

لەیەکەم هەنگاویشیدا و بۆ دەستگیرۆیی ئەو گەنجەى کەپیشەى گوڵفرۆشیە و لەنزیک بارەگاى مەڵبەندی سلێمانی کاردەکات، خاتوو شاناز لەکرێى دووکانەکەى خۆشبوو، بەم جۆرە لەمڕۆوە هیچ جۆرە کرێیەکی لێ وەرناگیرێت.

لەوبارەیەوە، "رێباز ئارام" خاوەنی کۆشکە گوڵفرۆشیەکە رایگەیاند، پشتیوانی كردنی خاتوو شاناز بۆ كارەكانمان و دەستگیرۆیی كردنی زۆردڵخۆشی كردین و هاندەرێكی زۆر باش بوو بۆ بەردەوامیمان لەسەر كارەكەمان، سوپاسگوزارین بۆ پاڵپشتییەكانی بۆ گەنجان و كاسبكاران.

رێباز وتیشی: ئەمڕۆ خاتوو شاناز سەردانیکردین و مژدەی لێخۆشبونی لەکرێی مانگانەی دوکانەکەمانی پێداین بەجۆرێک کەلەمڕۆوە هیچ جۆرە کرێیەک نادەین و بەبێ بەرامبەر لەم شوێنى کارەماندا کاردەکەین، کەئەمەش دەستگیرۆییەکی زۆر باشمان دەکات و باری سەرشانمان سوک دەکات.

73 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2021 7:19:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ