هەواڵ
وەرگرتنی ڤاکسین دوورت ناخاتەوە لە توشبوون بە کۆرۆنا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بەڕێوبەری‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت، پێویستە مامۆستایان و هاووڵاتیان ڤاكسینی‌ دژە كۆرۆنا وەربگرن، چونكە هەر ڤاكسینە لەمەترسی‌ مردن بەكۆرۆنا دورت دەخاتەوە.

سەباح هەورامی بەڕێوبەری‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنیدا ئاشكرایكرد، هاووڵاتیان دەڵێن خۆ ئەگەر ڤاكسینیش وەربگرین تووشی‌ كۆرۆنا دەبینەوە، ئەو قسەیە بەڵێ‌ ڕاستە، بەڵام وەرگرتنی‌ ڤاكسین لە ئەگەری‌ مردن دورت دەخاتەوە.

بەڕێوبەری‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ وتیشی‌”داوا لە هاوڵاتیان و مامۆستایان دەكەم ڤاكسین وەربگرن”.

ئەمڕۆ سێ شەممە دەرگای‌ خوێندنگەكان هەرێمی‌ كوردستان بە جێبەجێكردنی رێنماییەكان تەندروستی بەڕووی‌ زیاتر 2 ملیۆن مامۆستا و خوێندكار كرایەوە.
56 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2021 7:15:43 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ