هەواڵ
سیستمی به‌رگریی له‌هه‌ولێر جێگیر ده‌كرێت
 ئاڕاستە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ عێراق رایگه‌یاند، كۆتایی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ، سیستمێكی به‌رگریی به‌هێز جێگیر ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر.

سكۆت دیسۆرمۆ،  فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانان هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان تێكده‌شكێنن كه‌ به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌، جا چ هێرشبه‌ر بێت یاخود نا.

جه‌ختشیكردۆته‌وه‌، له‌ كۆتایی مانگی ئه‌یلولدا سیستمێكی به‌رگری بۆ پاراستنی بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ داده‌مه‌زرێت، هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكاش ئه‌نجام ده‌درێت.

177 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2021 4:16:10 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ