هەواڵ
ئه‌م بودجه‌یه‌ی هه‌رێم خه‌رج نه‌كراوه‌
 ئاڕاستە
 
په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هۆكاری نه‌ناردنی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات و  رایده‌گه‌یه‌نێت، "دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌، جگه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان ناوه‌ڕاست و باشوور خه‌رجكراوه‌".

شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ (ئاڕاسته‌)ی راگه‌یاند: نه‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ یاسای بودجه‌ی 2021ی عیراق له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌، بۆته‌ هۆكاری نه‌ناردنی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێم.

وتیشی: "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جگه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم، بودجه‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق خه‌رجكراوه‌، بۆیه‌ تا پشكی هه‌رێم خه‌رج نه‌كرێت وه‌ك له‌ ماده‌ی 11ی یاسای بودجه‌ی 2021دا هاتووه‌، بودجه‌ی په‌ره‌پێدانیش یه‌كلاناكرێته‌وه‌". 

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ر چوار پارێزگاره‌كه‌ی هه‌رێم (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌) سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه‌ ناردنی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێم بووه‌.

167 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2021 4:10:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ