تەندروستی
چاره‌سه‌ری‌ سوربونه‌وه‌ی‌ قاچ و ده‌سته‌كانت
 ئاڕاستە

گیراوه‌ی سروشتی یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین هۆكاره‌كانی رێگری‌ له‌بلاَوبونه‌وه‌ی‌ به‌كتریا به‌نێو له‌شدا به‌تایبه‌ت بۆ پاراستنی ده‌ست و قاچه‌كان و پاراستنی له‌توشبون به‌هه‌ستیاریی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ گۆڕینی ره‌نگی پێست و قڵیشانی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆربه‌ی‌ گیراوه‌كانی نێو كۆگا و بازاره‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ماده‌ی‌ كیمیایی تێدایه‌ كه‌زیانبه‌خشه‌ بۆ له‌ش و پێست و گرانبه‌هایه‌. 

پێكهاته‌كانی گیراوه‌كه‌: 

چاره‌كه‌ كوپێك مه‌رمه‌ری فرێش.
چاره‌كه‌ كوپێك گه‌لاَی‌ ووشكراوی لاڤینده‌ر
1 كه‌وچكی‌ بچوك زه‌یتی لاڤینده‌ر
كوپێك ئاو

سه‌ره‌تا مه‌رمه‌ریه‌كه‌ بهاڕه‌ و گه‌لاَی‌ لاڤینده‌ره‌كه‌ی‌ تێ بكه‌ و بیخه‌ قاپێك دایبخه‌ و بیخه‌ سه‌ر ئاگرێكی هێواش. 
با تا 25 ده‌قیقه‌ له‌سه‌ری‌ بێت پاشان زه‌یته‌كه‌ی‌ تێ بكه‌ و دایبخه‌ و لانیكه‌م 1 ده‌قیقه‌ جێی‌ بهێڵه‌.
پاشان وازی لێ بهێنه‌ سارد بێته‌وه‌ و بیپاڵێوه‌ به‌سارغییه‌كی‌ لۆكه‌.
تێكه‌ڵه‌كه‌ بخه‌ره‌ نێو پرژێنه‌رێكی پاك و جوان شوشه‌كه‌ راوه‌شێنه‌. 

ئه‌م گیراوه‌یه‌ بده‌ له‌ده‌ست و قاچه‌كانت بۆ شێداركردن و رزگاربون له‌سوربونه‌وه‌ و هه‌وكردنی پێست.

گیراوه‌یه‌كی‌ سروشتی بۆ شێداركردنی ده‌ست و قاچه‌كان: 

پێكهاته‌كانی: 

1 كه‌وچكی‌ گه‌وره‌ هه‌نگوین 
1 كه‌وچك زه‌یتی جۆجۆبا 
1 كوپ شه‌كری سپی
1 كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتون 
1 كه‌وچكی بچوك سۆده‌ی‌ نان 
6 دڵۆپ هه‌ر زه‌یتێكی بۆندار.

پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ و قاچه‌كانتی تێ بكه‌ و به‌به‌رده‌پێ پێسته‌ مردوه‌كه‌ی‌ لێ بكه‌ره‌وه‌ و ووشكی بكه‌ره‌وه‌ و دواتر فازلینی لێ بده‌ و گۆره‌ویی له‌پێ بكه‌ و ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ش ده‌توانیت تا 10 رۆژ له‌سه‌لاجه‌دا هه‌ڵی‌ بگریت و بیپارێزیت.

104 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2021 2:20:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ