هەمەڕەنگ
به‌م جۆره‌ له‌مێش رزگارت ده‌بێت
 ئاڕاستە

بۆ به‌دبه‌ختی وه‌رزی هاوین له‌گه‌ڵیدا چه‌ند گرفتێك هه‌یه‌ له‌وانه‌ ده‌ركه‌وتنی مێشك و مه‌گه‌زه‌ كه‌شه‌و و رۆژ خۆمان و ئه‌ندامانی خێزان بێزار ده‌كات ، بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و گرفته‌ش چه‌ند رێگایه‌ك ده‌خه‌ینه‌روو: 

1. تۆڕی‌ ACV : ئه‌مه‌ش مێشه‌كه‌ راده‌كێشێت بۆ بۆن و رووناكی و به‌و جۆره‌ به‌ئاسانی له‌ناوده‌چێت . پێویست به‌تێكه‌ڵكردنی سركه‌ی‌ سێو و سابونی قاپ شتنه‌ بیخه‌یته‌ بوتڵێكی شوشه‌ و بیپێچیته‌وه‌. چه‌ند كونێكی تێ بكه‌ و بیخه‌ ژووری‌ نوستن، دانیشتن، هه‌ر كوێ بێت به‌و جۆره‌ تێبینی ده‌كه‌یت مێشه‌كه‌ ده‌ڕوات و ئه‌مه‌ش رۆژانه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ره‌وه‌. 

2. به‌میوه‌ : ئه‌مه‌ش ئاسانه‌ شوشه‌یه‌ك بهێنه‌ و میوه‌ی‌ خراپبوی تێ بكه‌ و دایپۆشه‌ به‌نایلۆن و كونی تێ بكه‌ به‌و جۆره‌ ده‌توانیت ئاو و سابون بخه‌یته‌ ده‌م كونیله‌كه‌ی‌ بۆ له‌ناوبردنی مێشه‌كان. 

3. سابونی قاپ شتن و ئاو تێكه‌ڵ بكه‌ و چه‌ند دڵۆپێكی بپرژێنه‌ به‌به‌كارهێنانی زه‌یتی بۆندار، نه‌عنا و لیمۆ، له‌هه‌موو شوێنێكی ماڵه‌كه‌ت هه‌موو دوو هه‌فته‌ جارێك.

4. ئیسفه‌نجی بۆندار: چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی لاڤینده‌ر بخه‌ره‌ سه‌ر پارچه‌یه‌ك ئیسفه‌نج و بیخه‌ بوتڵێك تا به‌یانی دایبخه‌ و بۆ به‌یانییه‌كه‌ی‌ بیكه‌ره‌وه‌ بۆنێكی توند دێت و بیخه‌ چه‌ند شوێنێكی ماڵه‌كه‌ت ده‌بینیت مێشه‌كه‌ راو ده‌نێتز

5. گه‌رچه‌ك و لیمۆ: ئه‌مه‌ش لیمۆیه‌كی فرێش بكه‌ به‌دو كه‌رته‌وه‌ و بیده‌ به‌سه‌ر گه‌رچه‌كه‌كه‌ و بیخه‌ هه‌ر شوێنێكی ماڵه‌كه‌ت تێبینی ده‌كه‌یت كه‌مێشه‌كه‌ به‌رگه‌ی‌ بۆنه‌كه‌ی‌ ناگرێت.
 
130 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2021 2:17:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ