ترافیک
هۆكاری‌ 6 گرفته‌ باوه‌كه‌ی‌ ئۆتۆمبیل
 ئاڕاستە

زۆربه‌ی‌ شۆفێران رووبه‌رووی‌ گرفتی‌ باو ده‌بنه‌وه‌ له‌ئۆتۆمبیله‌كانیاندا به‌هۆی‌ كه‌م شاره‌زایی له‌بواری‌ چاكسازی ئۆتۆمبیل كه‌به‌جۆرێك نازانن چی بكه‌ن له‌م دۆخه‌دا، ئێمه‌ش لێره‌دا ئه‌و شه‌ش گرفته‌ ده‌خه‌ینه‌روو له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی: 

1. له‌كاتی رۆشتندا به‌رده‌وام ئۆتۆمبیله‌كه‌ ده‌یبڕێت دواتر مه‌كینه‌كه‌ ده‌وه‌ستێت ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی‌ گیرانی فلته‌ری به‌نزین و تێكچوونییه‌تی كه‌به‌شێكی‌ به‌رپرسه‌ له‌پالاَوتنی به‌نزینه‌كه‌ به‌ر له‌چونه‌ ژووری‌ سوتان له‌نێو مه‌كینه‌دا. 
2. بونی ده‌نگێك له‌ژێر مه‌كینه‌كه‌دا ئه‌مه‌ش هه‌ندێ جار ده‌نگه‌كه‌ زۆره‌ و ده‌ریده‌خات كه‌ئه‌گزۆزه‌كه‌ كون بووه‌ یان شكاوه‌ كه‌به‌رپرسه‌ له‌ده‌ركردنی پاشماوه‌كانی سوتان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌. 
3. نه‌مانی كێشی ئۆتۆمبیله‌كه‌ و هه‌ستكردن به‌بڕینی ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌پلاكه‌كان تێكچون. 
4. له‌رینه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌كاتی ئیستۆپ كردندا: ئه‌مشه‌ گرفتێكه‌ به‌هۆی‌ تێكچونی دیسكی ئیستۆپه‌كان و داخورانی بانسه‌كان و بچڕانی كێبڵی‌ ئیستۆپه‌كه‌وه‌یه‌. 
5. له‌رینه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ دوای‌ خێرایی 100 كیلۆمه‌تر: گرفتێكی ئاساییه‌ و پێویستی به‌دووباره‌ بلاَنس كردنه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ تایه‌كان له‌پێناو پاراستنی هاوسه‌نگیدا. 
6. به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ مه‌كینه‌كه‌ (حه‌ماوه‌) ئه‌مه‌ش تا ده‌گاته‌ كوژاندنه‌وه‌ی‌ له‌ناكاوی ئۆتۆمبیله‌كه‌ كه‌هۆكاره‌كه‌ی‌ كه‌می ئاوی رادێته‌ره‌كه‌یه‌ كه‌به‌رپرسه‌ له‌ساردكردنه‌وه‌ی‌ مه‌كینه‌كه‌ یان راوه‌ستانی پانكه‌ی‌ رادێته‌ره‌كه‌ كه‌رۆڵی‌ گرنگ ده‌بینێت له‌ساردكردنه‌وه‌ی‌ مه‌كینه‌كه‌دا.

80 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2021 2:13:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ