تەندروستی
33 سودی خواردنی سیر له‌به‌یانیاندا
 ئاڕاستە

سیر له‌جۆره‌ گژوگیا ده‌رمانییه‌ به‌هێزه‌كانه‌ و تام و بۆنێكی به‌هێزی هه‌یه‌ و وه‌ك تامخۆشكردن به‌كارهێنراوه‌ له‌بواری‌ پزیشكی دێریندا، چه‌ندین توێژینه‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م پێكهاته‌یه‌ كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن ئه‌مه‌ش به‌ر له‌ سێ هه‌زار ساڵ به‌دی كراوه‌ به‌وپێیه‌ی‌ تایبه‌تمه‌ندیی دژه‌ به‌كتریای‌ هه‌یه‌ و نه‌شته‌رگه‌ریكاران له‌سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا به‌كاریان هێناوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی برین و سارێژكردنی.

سیر كانزا ته‌ندروسته‌كانی وه‌ك فسفۆر، پۆتاسیۆم، مه‌گنیسیۆم، زنك، كالیسیۆم، ئاسنی‌ تێدایه‌ سه‌رباری‌ یۆد، كبریت، كلۆر، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیشه‌ به‌فۆلیك ئه‌سید، نیاسین، سیامین، ڤیتامین كه‌ی‌، ڤیتامین ئه‌ی‌، ڤیتامین سی، ڤیتامین بی 6، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باشیشه‌ بۆ ئه‌لیسین، ئه‌لیساتین1 ، لاستیسین. 

سوده‌كانی خواردنی سیر له‌سه‌ر سكی ناشتا له‌به‌یانیاندا. 

1. سستمی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات به‌وپێیه‌ی‌ هانده‌ری‌ خرۆكه‌ سپیه‌كانه‌ بۆ زیادكردنی گلۆتاسیۆن كه‌دژه‌ ئۆكسانێكه‌ بۆ پاراستنی خانه‌كان له‌مه‌ترسی ره‌گه‌ ئازاده‌كان.
2. خواردنی سیر له‌سه‌ر سكی ناشتا چاره‌سه‌ری په‌تا و ئه‌نفلۆنزا ده‌كات. 
3. رێگره‌ له‌گه‌شه‌ی‌ په‌تا و به‌هۆی‌ بونی ماده‌ی‌ ئه‌لیسینه‌وه‌ ده‌توانێ چه‌وری‌ سه‌ر روكاری‌ په‌تاكه‌ نه‌هێڵێت
4. رێگره‌ له‌ره‌شبونی ددانه‌كان به‌هۆی‌ بونی تایبه‌تمه‌ندیی دژه‌ به‌كتریاوه‌ ، هه‌وكردنی لێو، ده‌م، ناهێڵێت.
5. چاره‌سه‌ری‌ ڤایرۆسی كه‌می به‌رگری له‌ش ده‌كات، رێگره‌ له‌دوانۆكبریتیدی دیالیل له‌دووباره‌بونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌رێی‌ دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنانی پرۆتینه‌وه‌ كه‌ده‌بێته‌ هۆی‌ توشبون به‌ڤایرۆسی كه‌می به‌رگری‌ له‌ش.
6. چاره‌سه‌ری قورحه‌ی‌ گه‌ده‌ ده‌كات كه‌باوترینه‌ و ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌ ئه‌لیسین كارلێك له‌گه‌ڵ سیر و پرۆتینه‌كانی ده‌كات و هه‌وكردن ناهێڵێت.
7. هه‌وكردنی گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌ ناهێڵێت به‌تایبه‌ت جیاردیا، هه‌وكردنی كرمی شریتی. بونی ئه‌لیسین به‌سوده‌ بۆ مژینی خۆراك،رێگری له‌گه‌شه‌ی‌ مشه‌خۆره‌كان. 
8. چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌كات به‌هۆی‌ بونی كبریته‌وه‌ كه‌گه‌شه‌ی وه‌ره‌مه‌كان ناهێڵێت.
9. ده‌تپارێزێت له‌شێرپه‌نجه‌ی‌ مێشك له‌رێی‌ جێگیركردن و سڕكردنی ئه‌نزیمی هیستۆنی كه‌ده‌بێته‌ هۆی‌ مردنی خانه‌ وه‌ره‌مه‌كان.
10. رێگره‌ له‌شێرپه‌نجه‌ی‌ سورێنچك: به‌هۆی‌ بونی ماده‌ی‌ MBA یه‌وه‌ كه‌مرۆڤ توشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌ر و سورێنچك ده‌كات. 
11. رێگره‌ له‌په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌ی‌ پێست: به‌هۆی‌ بوونی ماده‌ی‌ كبریتیدی ئه‌لیله‌وه‌ . 
12. مرۆڤ له‌شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك ده‌پارێزێت و هانده‌ری‌ مردنی وه‌ره‌مه‌كانه‌. 
13. رێگره‌ له‌شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان به‌هۆی‌ بونی دوانۆكلۆریدی كالیسیۆم له‌سیردا كه‌كارلێك له‌گه‌ڵ سیسبلاتین ده‌كات و رێگری له‌وه‌ره‌می سیه‌كان ده‌كات.
14. شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ راده‌گرێت. 
15. گه‌شه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌ر هێواش ده‌كاته‌وه‌.
16. رێگره‌ له‌شێرپه‌نجه‌ی‌ قۆڵۆن: 
17. رێگره‌ له‌شێرپه‌نجه‌ی‌ میزه‌ڵدان به‌هۆی‌ چالاككردنی خانه‌ لیمفیه‌كانه‌وه‌.
18. گه‌شه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات راده‌گرێت: ماده‌ی‌ ئێس ئه‌لستسینی تێدایه‌ كه‌گه‌شه‌ی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان راده‌گرێت له‌رێی‌ چالاككردنی ئی كادیرینه‌وه‌ كه‌ماده‌یه‌كه‌ وه‌ره‌مه‌كه‌ راده‌گرێت و رزگاری‌ ده‌كات له‌خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان. 
19. چاره‌سه‌ری‌ هه‌ستیاری‌ پێست ده‌كات 
20. پێست ده‌پارێزێت له‌تیشكی خۆر
21. پێست ده‌پارێزێت له‌پیربونی پێشوه‌خت
22. برینی پێست ناهێڵێت 
23. رێگره‌ له‌رووتانه‌وه‌ی‌ قژ
24. رێژه‌ی‌ كۆلیسترۆڵی‌ خراپ داده‌به‌زێنێت 
25. فشاری‌ به‌رزی خوێن داده‌به‌زێنێت
26. رێگره‌ له‌توشبون به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
27. بۆ رێگری‌ له‌قه‌ڵه‌ویی و دابه‌زاندنی كێشت باشتره‌ به‌یانیان سیر بخۆیت له‌سه‌ر سكی ناشتا 
28. به‌سووده‌ بۆ چاره‌سه‌ی‌ر شه‌كره‌ .
29. رزگارت ده‌كات له‌ژه‌هری نێو جگه‌ر
30. ده‌تپارێزێت له‌كاریگه‌رییه‌كانی ژه‌هراوی بوونی جگه‌ر
31. به‌سووده‌ بۆ رزگاربون له‌ژه‌هری‌ گورچیله‌. 
32. رێگره‌ له‌تێكچونی خانه‌كانی مێشك كه‌به‌هۆی‌ پیربون و به‌سالاَچوونه‌وه‌ دروست ده‌بێت.
33. به‌سوده‌ بۆ هاندان و باشتركردنی ژیری به‌وپێیه‌ی‌ ماده‌ی‌ سیرۆتۆنین له‌مێشكدایه‌ كه‌هانده‌ری‌ ئه‌دای‌ مێشك و ژیرییه‌ له‌رێی‌ زیاتركردنی گه‌شه‌ی مێشكه‌وه‌.

235 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2021 2:09:28 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ