تەندروستی
به‌سێو و دارچینی كێشت خێرا دابه‌زێنه‌
 ئاڕاستە

له‌نێو رێگاكانی دابه‌زاندنی كێشی‌ زیاده‌ی‌ له‌شدا باس له‌رێگایه‌كی‌ كاریگه‌ر و خێرا ده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌كردنی سێو له‌گه‌ڵ دارچینی. 

به‌هۆی‌ بوونی ریشاڵی‌ (په‌كتین) له‌نێو سێودا، هه‌ستی تێربوون ده‌داته‌ كه‌سه‌كه‌ و ئه‌م جۆره‌ ریشالاَنه‌ له‌نێو ریخۆڵه‌كاندا ده‌كشێن و شێوه‌ جێڵێك دروست ده‌كه‌ن كه‌هه‌ستی تێربون ده‌ده‌ن.

ئه‌م جێڵه‌ رێژه‌ی‌ چه‌وری‌ و شه‌كر راده‌گرن و هاوسه‌نگی ده‌پارێزن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ له‌كاتی نانخواردندا هاتۆته‌ نێو له‌شه‌وه‌.

دارچینییش سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سروشتی ڤیتامین K و ئاسن و ریشاڵی‌ خۆراكی و كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم و پێكهاته‌ خۆراكییه‌كانه‌ كه‌هانده‌ری‌ میتابۆلیزم و خێراكردنی سوتاندنی چه‌وری‌ كه‌ڵه‌كه‌بووی له‌شه‌.

هاوكات هه‌رس باشتر ده‌كات و میتابۆلیزم به‌هێز ده‌كات و گرفته‌كانی خواردن ناهێڵێت و رێگری‌ ده‌كات له‌زۆر سه‌رفكردنی كالۆری. 

شێوازی ئاماده‌كردنی گیراوه‌كه‌: 
2 سێو بهێنه‌ له‌تی بكه‌ و هه‌ر به‌ناوك و توێكڵه‌كه‌یه‌وه‌.
پاشان بیخه‌ مه‌نجه‌ڵێك ئاوه‌وه‌ و بیكوڵێنه‌ 
دواتر 2 كه‌وچك دارچینی بكه‌ به‌سه‌ریدا
تا جوان ده‌كوڵێت و خه‌ست ده‌بێته‌وه‌ .

ئه‌و گیراوه‌یه‌ بپاڵێوه‌ و ئه‌وه‌ی‌ ده‌رچوو لێی‌، رۆژانه‌ 2 جار بیخۆره‌وه‌.

170 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2021 1:43:33 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ