هەمەڕەنگ
به‌هۆی‌ ڕه‌نگی‌ پێستی‌ منداڵه‌كه‌ی توانجی‌ لێ‌ ده‌درێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

كچه‌ مۆدێلی سعودی ناسراو به‌  عه‌بیر سه‌نده‌ر، پاش له‌دایكبوونی كۆرپه‌كه‌ی له‌ هاوسه‌رێكی به‌ریتانی له‌ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر ده‌بێته‌ جێگای باس به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی جیاوازی ره‌نگی پێستیان.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا عه‌بیر سه‌نده‌ر ده‌ڵێت "ئه‌و قسه‌ و توانجانه‌ی زۆر بێزارم ده‌كات له‌ خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ره‌نگی پێستی جگه‌رگۆشه‌كه‌مه‌، راسته‌ من هاوسه‌ره‌كه‌م سپی پێسته‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ هه‌ندێك به‌شێوه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ وشه‌ برینداركه‌ره‌كه‌نیان بكه‌نه‌وه‌ وه‌ك وشه‌ی ره‌شه‌"
عه‌بیر سه‌نده‌ر ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانێكی هونه‌ری شه‌ڕكردنی به‌ریتانی لیام ئۆنێل پێكهێناوه‌ و خاوه‌نی منداڵێكن له‌ ره‌نگی پێستی باوكی.
عه‌بیر له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌شداری له‌ فیلمێكی ئاكشن كرد به‌ناوی "123" سه‌ره‌ڕای هێرشێكی زۆر بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تی عه‌بیر و ناوهێنانی به‌ فاشل، ئه‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌رگیز په‌شیمان نییه‌ و پێی وایه‌ ئه‌زموونێك بووه‌ بۆ ژیانی.

455 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/13/2021 9:59:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ