کۆمەڵایەتی
جگه‌له‌جوانی و پاره‌ چ شتێکی پیاو سه‌رنجی ژن راده‌كێشێت
 ئاڕاستە

زانایانی‌ بواری‌ ده‌روونناسی ئه‌مریكی بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌جوانی پیاو و بونی پاره‌یه‌كی‌ زۆر به‌س نیه‌ بۆ راكێشانی دڵ و هه‌ستی ژنان.

به‌پێی‌ توێژه‌ران، ده‌وڵه‌مه‌ندی پیاوان واده‌كات له‌به‌رچاوی ژنان دا گرنگ بێت به‌لاَم ئه‌وه‌ی‌ به‌رپرسه‌ له‌راكێشانی پیاوان به‌لای‌ سه‌رنجی ژناندا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جیناتی رێكه‌وتنی شانه‌یی یه‌ كه‌به‌ Histocompatibility ناسراوه‌. 

زانایانی ده‌روونناسی ده‌ڵێن ئه‌م جۆره‌ كرۆمۆسۆمانه‌ كه‌ژنان له‌گه‌ڵ تێپه‌ربونی كاتدا ده‌ستیان كه‌وتوه‌ه‌ ، میكانیزمێكی زۆر ساده‌یه‌ و باشتره‌ هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێكدا بكرێت كه‌كرۆمۆسۆمی به‌رگری‌ سه‌قامگیری هه‌بێت تا نه‌وه‌ی‌ نوێش هه‌مان به‌رگرییه‌ به‌هێزه‌كه‌ی‌ هه‌بێت.

به‌پێی‌ وته‌ی‌ زانایان زۆربه‌ی‌ ژنان جۆره‌ جینێكی وایان نیه‌ تا بتوانن نه‌وه‌یه‌كی‌ به‌هێز په‌روه‌رده‌ بكه‌ن بۆیه‌ ده‌یانه‌وێ له‌پیاوانه‌وه‌ ده‌ستیان بكه‌وێت.

توێژه‌ران ده‌ڵێن په‌ره‌پێدان و زانستی ده‌رووناسی ژنان ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ژنان دوای‌ هاوسه‌رێتی و منداڵ بوون چیتر گرنگی به‌و خالاَنه‌ ناده‌ن كه‌پێشتر به‌لای‌ پیاواندا رایده‌كێشان.
 
480 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2021 2:25:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ