تەندروستی
بۆ پیاوان ده‌نكه‌كوله‌كه‌ زۆر بخۆن
 ئاڕاستە

زۆرێك كه‌س ده‌نكه‌ كوله‌كه‌ بۆ كات به‌سه‌ربردن ده‌خوات به‌لاَم خواردنی چه‌ندین سودی ته‌ندروستی هه‌یه‌ و رێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ ڤیتامین و ره‌گه‌زی خۆراكی تێدایه‌، ریشاڵ و زنك و ئاسن و كاربۆهیدرات و پرۆتین و مه‌گنیسیۆم، ڤیتامین بی 2 ی‌ زۆره‌. 

به‌هۆی‌ بونی رێژه‌یه‌كی زۆری‌ دژه‌ ئۆكساندا به‌سووده‌ بۆ پاراستنی له‌ش له‌گرفت و كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كان، به‌وپێیه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ هه‌وكردن ده‌كات و مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌شێرپه‌نجه‌، وه‌ره‌می‌ مه‌مك، سیه‌كان ، پرۆستات، گه‌ده‌. 

به‌وپێیه‌ی‌ مه‌گنیسیۆمی زۆره‌ به‌سووده‌ بۆ باشتركردنی گرفته‌كانی میزه‌ڵدان، چاره‌سه‌ری‌ گرفته‌كانی فشاری‌ خوێن، رێكخستنی رێژه‌ی‌ شه‌كر، پاراستنی ته‌ندروستی ئێسك و به‌هێزكردنی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گرفته‌كانی دڵ ده‌تپارێزێت. 

به‌پێی‌ زانیارییه‌ نوێیه‌كان خواردنی ده‌نكه‌ كوله‌كه‌ هاوكاره‌ له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌خوێندا له‌هه‌ندێ له‌توشبواندا و توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كان ده‌ریانخستوه‌ كه‌هاڕاوی ده‌نكه‌ كوله‌كه‌ش به‌سووده‌ بۆ راگرتنی رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌خوێندا .

باشترین سودی ده‌نكه‌ كوله‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌زنكی زۆره‌ و ئه‌مه‌ش به‌پیتی پیاوان زیاتر ده‌كات و كوالێتی تۆوی پیاوان باشتر ده‌كات، هاوكات ئه‌م تۆوه‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ ریشاڵی‌ تێدایه‌ كه‌هاوكاره‌ له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی توشبون به‌قه‌ڵه‌ویی و نه‌خۆشی دڵ، باشتركردنی رێژه‌ی‌ هۆرمۆنی تستۆستیرۆنی نێرینه‌ به‌هۆی‌ بونی دژه‌ ئۆكسانه‌كانه‌وه‌.

ده‌نكه‌ كوله‌كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌سوود و كاریگه‌ره‌ بۆ تربتۆفان و مه‌گنیسیۆم و زنك، كه‌هه‌موویان چه‌ند ره‌گه‌زێكی گرنگن هاوكارن له‌خه‌وتن به‌ئارامی و به‌ده‌ستهێنانی خه‌وێكی باش و پشوودان. 
 
560 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2021 2:15:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ