وەرزش
هالاند خۆی یه‌كلایی كرده‌وه‌
 ئاڕاستە

هالاندی هێرشبه‌ری یانه‌ی دۆرتمۆند ره‌تیده‌كاته‌وه‌، له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوودا په‌له‌ بكات له‌ جێهیشتنی بوروسیا دۆرتمۆند.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا ئه‌ڵمانیاكان، یانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا گرنگی به‌ گواستنه‌وه‌ی هالاندی هێرشبه‌ری دۆرتمۆند ده‌ده‌ن و یاریزانه‌كه‌ش نایه‌وێت په‌له‌ بكات له‌ جێهێشتنی یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ له‌ هاوینی داهاتوودا.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، دۆرتمۆند له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵدا به‌ ئاشكرا پارێزگاری له‌ هالاند كردو ئاماده‌ نه‌بوو له‌پێناوی ده‌ستكه‌وتی دارایی ده‌ستبه‌رداری بێت، هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ی چێڵسی پێش ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لۆكاكۆ به‌ چڕی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌یان ده‌دا.

99 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2021 1:56:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ