هەواڵ
ئه‌مریكا له‌م وڵاته‌ش ده‌كشێته‌وه‌
 ئاڕاستە

ئاژانسی ئه‌سۆشییه‌تد پرێس ئاشكرایده‌كات: هه‌رچه‌نده‌ هێرشی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودی درێژه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك له‌ سیستمی به‌رگریی پێشكه‌وتووی موشه‌كی پاتریۆت له‌و وڵاته‌ كشاندۆته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودیه‌ش زانیارییه‌كانی پشتڕاستكردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی بووه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ریاز. جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، له‌سه‌ر توانای سوپای سعودیه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی.

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌، جۆن كێربی وته‌بێژی پنتاگۆن جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی واشنتۆن بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده‌وه‌.

597 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2021 1:50:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ