کۆمەڵایەتی
له‌یه‌كه‌م بینین و ژواندا سه‌ره‌نجی‌ چۆن ڕاده‌كێشیت ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


یه‌كه‌م بینین یاخود یه‌كه‌م ژووان هه‌ندێك جار هه‌ستێكی تایبه‌تی بۆ هه‌ردوولا هه‌یه‌، بێگومان كه‌مێك سترێس هه‌یه‌ و بیر له‌ لایه‌نه‌ سلبی و ئیجابیه‌كان ده‌كه‌یته‌وه‌ و ده‌پرسیت ئایا سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت یاخود نا، له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌ رێنماییه‌كانی پۆشینی جلوبه‌رگ و هه‌ڵبژاردنی ستایلی گونجاو ده‌ده‌ین بۆ خانمان تا زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رامبه‌ر دروست بكه‌ن وه‌ك:

*ئه‌و ره‌نگانه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ چاو ماندوو ناكه‌ن وه‌ك بێجی یان په‌مه‌یی كاڵ و نه‌وتی.. هتد بێگومان ره‌شیش گونجاوه‌، چونكه‌ ناسكی و خانمێتی تۆ زیاتر نیشان ده‌دات.
*جلوبه‌رگێك هه‌ڵبژێره‌ كه‌ جوڵه‌كانت تێیدا ئاسایی بێت و هه‌ست به‌ نائارامی نه‌كه‌یت و له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی جه‌سته‌ی تۆ بگونجێت.
دووربكه‌وه‌ره‌وه‌  له‌ دیزاینی وه‌رزشی و شۆرت و جۆره‌كانی، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ جلوبه‌رگانه‌ بۆ هه‌موو جێگایه‌ك یان بینینێكی تایبه‌ت گونجاو نییه‌.
*ئێكسسواراتی‌ زۆر به‌كارمه‌هێنه‌ به‌ جۆرێك كه‌ ته‌واوی سه‌رنجی به‌رانبه‌ر به‌ریت چونكه‌ شیكی جلوبه‌رگه‌كه‌ت ده‌شارێته‌وه‌.

170 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2021 9:33:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ