ترافیک
چۆنیه‌تی پاككردنه‌وه‌ی‌ كوشنی ئۆتۆمبیل
 ئاڕاستە

یه‌كێك له‌گرفته‌كانی كوشنی قوماش ئه‌وه‌یه‌ خێرا پیس ده‌بێ و په‌ڵه‌ی‌ له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، هه‌ندێ له‌شۆفێرانیش نازانن چۆن پاكی بكه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ لێره‌دا شێوازێك بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ ده‌خه‌ینه‌روو: 

1. به‌هۆی‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونی تۆز و خۆڵ له‌سه‌ر قوماشه‌كه‌، پێویسته‌ گسكی كاره‌بایی به‌كاربهێنیت بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبیل له‌ناوه‌وه‌ و سه‌ر كوشتنه‌كان.
2. پارچه‌یه‌ك قوماشی ته‌ڕ كراو به‌كاربهێنه‌ و كوشنه‌كانی جوان پێ بسڕه‌ و هاڕاوی پاكه‌ره‌وه‌ و سابون به‌كاربهێنه‌. 
3. له‌كاتی بونی په‌ڵه‌ی‌ سه‌ختدا ده‌توانیت ئاوی گه‌رم و قوماش به‌كاربهێنیت بۆ پاككردنه‌وه‌، یان خاولییه‌كی ته‌ڕكراو به‌ئاوی سارد به‌كاربهێنه‌ و كه‌مێك سابون بده‌ لێی‌. 
4. ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌ی‌ چه‌وری هه‌بوو له‌سه‌ر قوماش، ده‌توانیت به‌ده‌رمانی پاككردنه‌وه‌ی‌ ناو ماڵ، پاكی بكه‌یته‌وه‌ و تێكه‌ڵی‌ ئاوی بكه‌یت و بیده‌یت له‌شوێنی په‌ڵه‌كه‌.
 
250 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/10/2021 12:58:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ