وەرزش
تۆپی ده‌ستی عیراق له‌ سلێمانییه‌
 ئاڕاستە

تیپی تۆپی ده‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له‌ شاری سلێمانی كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانی سازكردوه‌ و زۆر به‌ چڕی رۆژانه‌ راهێنانه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

مه‌به‌ست له‌ رێكخستنی ئه‌م كه‌مپی مه‌شق و راهێنانه‌، ئاماده‌كارییه‌ بۆ پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ یارییه‌كانی جامی جیهانی تۆپی ده‌ست، تیپی تۆپی ده‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق رۆژانه‌ و له‌ دوو كاتی جیاوازدا و به‌یانیان ئێوران به‌ چڕی مه‌شق و راهێنان ئه‌نجام ده‌دات.

بڕیاریشه‌ كه‌مپی مه‌شق و راهێنانه‌كه‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ بخایه‌نێت.

120 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/9/2021 4:22:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ