دۆسیە
کەی پلنیۆم یاخود کۆنگرەی پێشوەختە ئه‌نجام ده‌درێت؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
چاکسازیەکان چ گۆڕانکاریەکی سیاسی و ئابووری لەسەر زۆنی سەوز دروست دەکات؟

یه‌كێتی‌ تیشتمانی‌ كوردستان له‌ 8ی‌ ته‌موزه‌وه‌ ده‌ستیكردوه‌ به‌ چاكسازی‌ و گۆڕانگای‌ به‌ سه‌رپه‌رستی‌  بافڵ تاڵه‌بانی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ، وێبسایتی‌ (ئاراسته‌) بۆزانیاری‌ زیاتر له‌باره‌ی‌ چاكسازی‌ و گۆڕانكارییه‌كانی‌ ناو حزب له‌گه‌ڵ دكتۆر بێستون سابوراوایی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌م دیداره‌ی‌ سازكرد.

كاك دكتۆر بێستون، چاکسازیەکانی ناو یەکێتی تا کەی بەردەوام دەبن؟

دكتۆر بێستون"تێگه‌شتن له‌ ووشه‌ی‌ چاكسازی‌ بۆئه‌و مه‌به‌سته‌دێت له‌ ناو هه‌رده‌زگایه‌ك یان ئۆرگانێك چ حزبی‌ بێت یان حكومی‌  كه‌واته‌ كه‌موو كوڕی‌ هه‌یه‌ و پێویستی‌ به‌ پێداچونه‌وه‌یه‌و پێویسته‌ ئه‌وكه‌موكوڕییانه‌ چاره‌سه‌ربكرێت، به‌ دڵنیایشه‌وه‌ له‌ ناو یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستاندا چاكسازییه‌كان چاكسازی‌ حزبی‌ ده‌بێت و پێم وایه‌ چاكسازی‌ نابێت سنوری‌ دیاریكراوی‌ هه‌بێت، چونكه‌ به‌مانا فراوانه‌كه‌ی‌ بریتیی‌ یه‌ له‌  گه‌شه‌پێدانی‌ حزبی‌ كه‌واته‌ گه‌شه‌پێدانی‌ حزبی‌ ده‌بێت به‌رده‌وام بێت وه‌بنه‌ماسه‌ره‌كیه‌كانی‌ حزبایه‌تی‌ و پرانسیپه‌كان ده‌بێت زیندووبكرێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ حزبایه‌تی‌ ڕێك و پَێك بكرێت و وه‌ هه‌موو بواره‌كانی‌ حزبایه‌تی‌ بگرێته‌وه‌".

کەی پلنیۆم یاخود کۆنگرەی پێشوەختە له‌ ناویه‌كێتیدا ئه‌نجام ده‌درێت؟

دكتۆربێستون سابوراوایی‌"پێم وایه‌ باس كردن له‌ پلنیۆم یان كۆنگره‌ی‌ پێشوه‌خته‌ هێشتا زووه‌ بۆئه‌و بابه‌ته‌، چونكه‌ ده‌توانین بڵێن كاره‌كانی‌ یه‌كێتی‌ تیشتمانی‌ كوردستان له‌ ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر ئاسایی‌ ڕێگه‌ی‌ خۆی‌ گرتوه‌و ده‌گرێت كه‌ ئاسایش بێت ئیتر پێویست به‌ پلنیۆم و كۆنگره‌ی‌ پێشوه‌خته‌ ناكات ،ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ كارو چالاكیه‌كان گه‌ر بكرێت ، هه‌رچه‌ند واشی‌ نابینم به‌مزوانه‌ شتی‌ وا بكرێت".

چاکسازییەکان چ گۆڕانکاریەکی سیاسی و ئابووری لەسەر زۆنی سەوز دروست دەکات؟

دكتۆربێستون سابوراوایی‌" گۆڕانكارییه‌كان به‌ دڵنیایه‌وه‌ كه‌ ئاڕاسته‌یه‌كی‌ پۆزه‌تیفانه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر وه‌ به‌تایبه‌تی‌ به‌ هێزبوونی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ یه‌كێتی‌ حزبێكی‌ سۆسیال دیموکراتیه‌ و به‌ فعلی‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رهێڵی‌ سۆسیال دیموکراتیانه‌ چونكه‌ سیاسه‌تی‌ ئابوری‌ سۆسیال دیموكراتیانه‌ سیاسه‌تێكی‌ گرنگه‌ له‌ جیهاندا بایه‌خ دان به‌ بواره‌كانی‌  ئابوری‌  ئه‌وه‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ یه‌كێتیه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا، كاتێك یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌ هێزده‌بێت   وه‌ ده‌توانین كۆنتڕۆڵی‌ هه‌موو جومگه‌كان بكان به‌ حزبی‌ و حكومی‌  پێم وایه‌ ئه‌و كاته‌ باشتر ده‌توانێت به‌رنامه‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ سۆسیال دیموكراته‌كان باشتر جێبه‌جێبكات".

617 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/7/2021 5:32:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ