ترافیک
له‌م كاته‌دا ده‌بێ یه‌كسه‌ر ئاوی رادێته‌ر بگۆڕیت
 ئاڕاستە

ئاوی رادێته‌ر یاخود ساردكه‌ره‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌دیارترین هۆكاره‌كان كه‌یارمه‌تی مه‌كینه‌ی‌ ئۆتۆمبیل ده‌دات به‌باشترین شێوه‌ كاربكات، هاوكات مه‌كینه‌كه‌ ده‌پارێزێت له‌تێكچوون به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی‌ خۆرهه‌لاَتی ناوه‌راستدا كه‌پله‌ی‌ گه‌رما زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌ركی شله‌ی‌ سارد كه‌ره‌وه‌ی‌ رادێته‌ر خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ له‌راگرتنی پله‌ی‌ گه‌رمای‌ مه‌كینه‌كه‌ به‌سه‌قامگیری له‌سه‌ختترین دۆخه‌كانیشدا جا ئه‌گه‌ر زۆر گه‌رم یان زۆر ساردیش بێت، بۆیه‌ نابێ ئاوی ئاسایی یان ئاوی دڵۆپێنراو به‌كاربهێنیت بۆ ساردكردنه‌وه‌ی‌ مه‌كینه‌كه‌، چونكه‌ پله‌ی‌ كولاَنی 100 یه‌ كه‌هی ئاوی رادێته‌ر 140. 

ئاوی رادێته‌ر ماوه‌ی‌ ئیكسپایه‌ربونی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ وه‌ك هه‌موو جۆره‌كانی شله‌مه‌نی و زه‌یت و به‌شه‌كانی ئۆتۆمبیل كه‌دواتر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی‌ له‌ده‌ست ده‌دات و ئاوه‌كه‌ شی ده‌بێته‌وه‌ و ژه‌نگ و كه‌ڵه‌كه‌بوونی له‌رادێته‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش زیان به‌مه‌كینه‌ و فیتپه‌مپ و رادێته‌ر ده‌گه‌یه‌نێت. 

لێره‌دا ده‌بێ ئاوی رادێته‌ر بگۆڕیت و كۆمپانیاكانیش رێنمایی ده‌ده‌ن به‌گۆڕینی هه‌ر 80 هه‌زار كیلۆمه‌ترێك یان دوای‌ 4 ساڵ، به‌هۆی‌ گه‌رمای‌ ناوچه‌ی‌ خۆرهه‌لاَتی ناوه‌راست و كه‌نداوی عه‌ره‌به‌وه‌، باشتره‌ دوای‌ 80 هه‌زار كیلۆمه‌تر بیگۆڕیت. 
 
581 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/6/2021 2:11:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ