هەواڵ
ئه‌م بانكه‌ 50 ملیۆن دینار به‌بێ كه‌فیل به‌ مووچه‌خۆران ده‌دات
 ئاڕاستە

بانكی رافیده‌ین بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ی مووچه‌خۆرانی عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕی 50 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رز به‌بێ كه‌فیل ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی دروستكردن یان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بانكه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌، به‌پێی پلانی نوێی بانكه‌كه‌، له‌مه‌ودوا پێدانی 50 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رز به‌ مووچه‌خۆران به‌مه‌ستی دروستكردن یان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو، به‌بێ مه‌رجی كه‌فیل ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌و قه‌رزه‌ له‌ رێگه‌ی ماسته‌ركارته‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت و هه‌موو مۆچه‌خۆران ده‌توانن لێی سوودمه‌ند بن.

بانكی رافیده‌ین یه‌كێكه‌ له‌و بانكه‌ هاوبه‌شانه‌ی عێراق، كه‌ چه‌ندین خزمه‌تگوزاریی وه‌ك قه‌رز و سولفه‌ به‌ مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لقی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا نییه‌، بۆیه‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ناتوانن له‌ هیچ كام له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی سوودمه‌ند بن. 

2206 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/4/2021 9:53:05 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ