تەندروستی
كۆكه‌ ناهێڵێ و سییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاستە

گێزه‌ر یه‌كێكه‌ له‌جۆره‌كانی سه‌وزه‌ كه‌چه‌ندین ساڵه‌ ناسراوه‌ و خراوه‌ته‌ نێو پێكهاته‌ی‌ ژه‌مه‌ رێجیمه‌كانه‌وه‌ سه‌رباری‌ تامه‌ خۆشه‌كه‌ی‌. 

گێزه‌ر چه‌ندین سودیشی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، سه‌رباری‌ ته‌ندروستی چاوه‌كان و پێست ده‌ركه‌وتوه‌ بۆ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانیش به‌سووده‌، كۆكه‌ و په‌تا و سه‌رمابون ناهێڵێت به‌هۆی‌ بوونی ڤیتامین بی و سی یه‌وه‌ هاوكات سستمی به‌رگری‌ مرۆڤ به‌هێز ده‌كات.

پێكهاته‌كان :
6 گێزه‌ر 
1 لیمۆ (ئاوه‌كه‌ی‌ بگریت)
5 كه‌وچك هه‌نگوین

سه‌ره‌تا گێزه‌ره‌كه‌ له‌ت بكه‌ و ئاوی لیمۆكه‌ بگره‌ و هه‌نگوینه‌كه‌ی‌ تێ بكه‌ و بیخه‌ شوشه‌یه‌كی‌ سه‌ر قه‌پات و بیخه‌ سه‌لاجه‌وه‌.

ده‌كرێ رۆژانه‌ 4 بۆ 5 كه‌وچك له‌م گیراوه‌یه‌ به‌شێوه‌ی‌ شروب بخۆیت به‌و جۆره‌ نیشانه‌كانی نامێنێت. 

ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ ئازاری‌ ماسولكه‌كان و ئێسك و نیگه‌رانی و قه‌له‌قی و دڵه‌كزێ ناهێڵێت ناهێڵێت.

تێبینی : ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ بوون باشتره‌ ئه‌م گیراوه‌یه‌ نه‌خۆن. 

2024 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/2/2021 2:49:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ