هونەر
بەهۆکارێک فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دواخرا
 ئاڕاستە

فێستیڤاڵی‌ فیلمی نێودەوڵەتی بڕیاری‌ دواخستنی ئەنجامدانی فێستیڤاڵی‌ ساڵانەی‌ خۆی‌ دا و هۆکارەکەشی‌ لەراگەیەنراوێکدا ئاشکراکرد. 

لەوبارەیەوە دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاندوە کە دەزگاکەیان ساڵانە لە مانگی ئۆکتۆبەردا فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی سازدەدات. 

بەڵام لەمساڵدا بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەزگاکە ڕایدەگەیەنێت کە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دوادەخرێت و لە ڕێکەوتی ١١/١١/٢٠٢١ بۆ ١٧/١١/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی سازدەدرێت.
110 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/30/2021 3:28:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ