زانست
بۆ دایكان و باوكان به‌م رێگه‌یه‌ چاودێری ئایبادی منداڵه‌كانتان بكه‌ن
 ئاڕاستە

به‌شێكی زۆر له‌ دایكان و باوكان كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ناتوانن له‌ هه‌موو كاتێكدا چاودێری مۆبایل و ئایباد و تابلێتی منداڵه‌كانیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگربن له‌ به‌ركه‌وتیان به‌ زانیاری و وێنه‌ و ڤیدیۆی نه‌شیاو. به‌ڵام له‌ رێگه‌ی پڕۆگرامێكه‌وه‌ ده‌توانرێت ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و منداڵ و نه‌وه‌كانیان له‌ وێنه‌ و ڤیدیۆی نه‌شیاو بپارێزن.

ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دایكان و باوكان پێویسته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر مۆبایل و ئایپاد و تابلێتی منداڵه‌كانیان پڕۆگرامێك دابه‌زێنن به‌ ناوی "mspy" كه‌ بۆ هه‌ردوو سیستمی كارپێكردنی (ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس) به‌رده‌سته‌ و به‌هیچ جۆرێك وێنه‌ و شوێنی پڕۆگرامه‌كه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ ده‌رناكه‌وێت.

دواتر هه‌مان به‌رنامه‌ له‌ مۆبایلی دایك و باوكه‌كان دابه‌زێنرێته‌وه‌، به‌وه‌ش ده‌توانرێت چاودێری ئه‌م به‌شانه‌ی مۆبایلی منداڵه‌كان بكرێت: (كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ئینته‌رنێت، یوتیوب، ناردن و وه‌رگرتنی نامه‌، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوشێوه‌ی فه‌یسبووك و ئینستاگرام و سناپ چات، كردنه‌وه‌ی GPS).

251 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/30/2021 2:48:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ