ترافیک
بۆچی دەبێ لەبەنزینخانەدا ئۆتۆمبیلەکەت بکوژێنیتەوە
 ئاڕاستە

زۆرێك ده‌پرسن له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ كوژاندنه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبیل له‌كاتی سوته‌مه‌نی تێكردندا یاخود ده‌ڵێن ئایا پێویسته‌ یان نا، وه‌لاَمه‌كه‌شی‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ڵێ پێویسته‌ چونكه‌ جێهێشتنی مه‌كینه‌ی‌ ئۆتۆمبیل به‌داگیرساوی توشی‌ كاره‌ساتت ده‌كات و خۆت و چوارده‌وره‌ت زیانی پێ ده‌گات، له‌نێو هه‌ندێ له‌بانزینخانه‌كانیشدا ده‌بینیت نوسراوه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه‌ ئه‌وكات به‌نزینی تێ بكه‌. 

چونكه‌ زۆربه‌ی‌ رووداوه‌كان به‌هۆی‌ دزه‌كردنی سوته‌مه‌نی و هه‌ڵمی‌ سوته‌مه‌نییه‌وه‌ دروست ده‌بێت به‌وپێیه‌ی‌ قورستره‌ له‌هه‌وادا و دێته‌ سه‌ر زه‌ویی ئه‌گه‌ر شه‌پۆلێكی هه‌وایی هه‌بوو ئه‌وا هه‌ر بریسكه‌یه‌ك به‌هۆی‌ دزه‌كردنی كاره‌بایی به‌هۆی‌ دینه‌مۆ یان سوڕی‌ كاره‌بایی و ئه‌لكترۆنییه‌وه‌ له‌نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا ده‌بێته‌ هۆی‌ داگیرسانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ و رودانی كاره‌سات له‌نێو بانزینخانه‌كه‌دا بۆیه‌ بۆ خۆپاراستن له‌م گرفته‌ باشتره‌ ئۆتۆمبیل بكوژێنیته‌وه‌ ئه‌وكات به‌نزینی تێ بكه‌یت و سه‌لامه‌تی خۆت و چوارده‌وره‌ت بپارێزیت. 


404 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/29/2021 10:26:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ