ترافیک
چاره‌سه‌ری‌ گیربوونی دۆسه‌ی‌ به‌نزین له‌كاتی شۆفێریدا
 ئاڕاستە

له‌هه‌ڵوێسته‌ له‌ناكاو و مه‌ترسیداره‌كان له‌كاتی شۆفێریدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ژیانی شۆفێر و سه‌رنشینان ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌وه‌ ئه‌وه‌ش راوه‌ستانی دۆسه‌ی‌ به‌نزینه‌ له‌كاتی شۆفێریدا ، به‌جۆرێك شۆفێر توشی‌ سه‌رسورمان ده‌كات و شۆفێره‌كه‌ش سه‌رسام ده‌بێ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ پێ به‌به‌نزیندا بنێت ده‌بینیت ئۆتۆمبیله‌كه‌ خێرا ده‌بێت. 

ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ڵه‌یه‌ و نابێ بیكه‌یت له‌م حاڵه‌ته‌دا: 

1. به‌كارهێنانی هاند برێك: ئه‌مه‌ش زۆر هه‌ڵه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی‌ راگرتنی تایه‌ی‌ دواوه‌ و خلیسكانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ تا وه‌رگه‌ڕان و گۆرینی ئاراسته‌كه‌ی‌ و له‌ده‌ست ده‌رچوونی. 
2. كوژاندنه‌وه‌ی‌ مه‌كینه‌كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ وه‌ستانی سوكانه‌كه‌ و ئه‌وكات ئیستۆپیش له‌كار ده‌كه‌وێت و مه‌حاڵ ده‌بێ راوه‌ستاندنه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌. 

باشترین رێگا بۆ چاره‌سه‌ری‌ دۆخه‌كه‌ : 
1. ئه‌گه‌ر گێڕی‌ ئۆتۆماتیكیه‌ : گێڕه‌كه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر N و به‌و جۆره‌ كاریگه‌ری‌ دۆسه‌ی‌ به‌نزین ناهێڵێت و سوڕانی مه‌كینه‌ له‌تایه‌كانی جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش خێرایی ئۆتۆمبیله‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ تا بتوانیت كۆنترۆڵی‌ بكه‌یت و كار بكه‌یت بۆ راگرتنی. 
2. ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ گێڕی‌ ده‌ستی بوو (عادی) : پێ به‌كلاج دا بنێ و به‌و جۆره‌ مه‌كینه‌كه‌ له‌جوڵه‌ ده‌وه‌ستێت پاشان ئیستۆپ بكه‌ تا ئۆتۆمبیله‌كه‌ بوه‌ستێت.

506 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/27/2021 12:07:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ